به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی شه‌ڕ و وێرانی له یه‌مه‌ن، ئه‌م وڵاته له بوار گه‌شه‌ی ئابووری و ده‌ست پێڕاگه‌یشتن به ئامووزش، بۆ ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ١٠ ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته‌دا به‌هۆی نه‌بوونی خوارده‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی ژیان، مه‌ترسیی مه‌رگییان له‌سه‌ره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی یه‌مه‌ن له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه بووه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ده‌یان هه‌زار كه‌س و به ملیۆن كه‌سیش له ئێستادا به‌ره‌و ڕووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه. بهشێسكی زۆری ژێرخانی ئابووری یه‌مه‌ن له‌ناوچووه و خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته توانای مادییان بۆ دابین كردنی سه‌ره‌تایی ترین پێداویستییه‌كانی ژیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌زاران مه‌دره‌سه له ناوچووه و به میلیۆن منداڵ له خوێندن بێ به‌ری بوون. شایانی باسه دۆخی وڵاتی یه‌مه‌ن ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر بووه و به یه‌كێك له قه‌یرانه مرۆییه‌كانی جیهان دێته ئه‌ژمار.