به شوێن ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی كرێكارانی شیركه‌تی به‌رقی هیند له ئاست خسووسی سازی شیركه‌تی به‌رق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ڕ، ده‌وڵه‌تی هێند له خسووسی كردنی ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت، پاشه‌كشه‌ی كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی هێند ڕایگه‌یاندبوو، كه شیركه‌تی به‌رق خسووسی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته له ڕۆژی ٥ی ئوكتۆبره‌وه یه‌كگرتووانه له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵت مقاومه‌تیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تییان دره‌بڕیوه و نه‌یانهێشت ئه‌م شیركه‌ته به كه‌رتی تایبه‌ت بسپێردرێ و ده‌وڵه‌تیش به ناچار پاشه‌كشه‌ی كرد و بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، یه‌كێتیی كرێكارانی هێند ئه‌م ڕۆژه وه‌ك ڕۆژێكی مێژوویی له دژی ده‌وڵه‌ت و هێرش بۆ سه‌ر مافی كرێكاران له ڕێگای خسووسی سازی ناو بردووه.