ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ڕووسییه، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر به هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه “ویلادمیر پوتین” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته بوون.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ناڕازییان به‌نیاز بوون كه له گۆڕه‌پانی ناوه‌ندی شاری “خاربارۆفێسك” خێوه‌ت هه‌ڵده‌ن كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بڵاوه‌یان پێكراوه و به‌هۆیه‌وه ٢٥ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه، خۆپیشاندانه‌كانی حه‌فتانه له‌دژی سه‌رۆك كۆماری ڕووسییه، ماوه‌ی سێ مانگه هه‌روا به‌رده‌وامه.