ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی ئەمریکا رایگەیاندووە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و ٧ ده‌هۆمی ڕیشتێر، ئه‌یاله‌تی یوتای له‌رزاندووه.
هاوكات ئه‌م ناوه‌نده ڕایگه‌یاندووه، لە شاری “ساڵت” ناوه‌ندی ئەم ئه‌یاله‌ته نزیکەی ٧٣ هەزار خانوو و شوێنی بازرگانی هێڵی کارەبایان بڕاوە، بەڵام دواتر هێڵی کارەبا بۆ بەشێک لەو ناوچانە گەڕێندراوەتەوە. له لایه‌كی دیكه‌وه، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەستیان بە لەرینەوەی خانووەکانیان بۆ ماوەی ١٠ تا ١٥ چرکە کردووە. هاوکات ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له چه‌ند ئه‌یاله‌تی دیكه‌ش هەستی پێکراوە. شایانی باسه، بەهۆی بومەلەرزەکەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری ساڵت داخراوه، بەڵام تا ئێستا ئاماری زیانە گیانییەکانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.