ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ناوچه‌ی ٧ی ئه‌هواز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شاره‌داریی ئه‌هواز و له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نووسراوه، خوازیاری پێدرانی ٤ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی شاره‌داری ٥ مانگه كه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌هۆیه‌وه كرێكاران بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی دهفتهرچهكانیان تووشی كێشه هاتوون.