کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕزگاربوونی دوو هاووڵاتیی له‌ سزای ئێعدام له‌ تاران و نه‌غه‌ده‌

رهایی از اعدام دو زندانی همزمان با صدور و تایید ۳ حکم اعدام دیگر

رهایی از اعدام دو زندانی همزمان با صدور و تایید ۳ حکم اعدام دیگر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌ندكراو له‌ شاره‌كانی تاران و نه‌غه‌ده‌ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “كوشتن” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌ ئێعدام ڕزگاریان بوو. هاوكات سێ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ تاران له‌ سێ په‌روه‌نده‌ی جیاجیا به‌ تۆمه‌تی “كوشتن و ده‌ستدرێژی” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هاووڵاتییه‌كی لاوی خه‌ڵكی تاران كه به‌ كوشتنی كه‌سێكی دیكه‌ تاوانبار كرابوو به‌دوای لێخۆشبوونی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ له‌ په‌تی سێدار ڕزگاری بوو. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌ كه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ” له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌ دوای ڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ له‌ سزاكه‌ی ڕزگاری بوو. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ سێ به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ شاری تاران له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تۆمه‌تی “كوشتن و ده‌ستدرێژی” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون.