له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵگری پارێزگاری “لغمان” له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی مه‌حه‌للی، له‌م هێرشه سه‌ره‌ڕای كوژرانی ٨ كه‌س، لانیكه‌م ٣٠ كه‌سی دیكه له‌وانه چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نی برینداربوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌مه دووهه‌مین هێرشی خوێناوی له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو دایه. له ئه‌نجامی هێرشی ڕۆژی ڕابردوو ١٥ كه‌س له‌وانه چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دابوو. شایانی باسه، له‌حاڵێكدا كه نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه‌كانی تاڵبان له “دۆحه” پێته‌ختی قه‌ته‌ر سه‌رقاڵی وتووێژی ئاشتین، توندوویژییه‌كان له‌م وڵاته هه‌روا به‌رده‌وامه. به‌پێی به‌راورده‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه.