به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی “مێكزیكوسیتی” پێته‌ختی مێكزێك، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، له‌دژی سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
شایانی باسه، به‌دوای هاتنه سه‌ر كاری “مانۆئێل لۆپێز” سه‌رۆك كۆماری ئێستا مێكزیك، ئه‌مه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی دژه ده‌وڵه‌تییه كه له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌پێی گرته ویدیۆیه‌كان، زۆرێك له خۆپیشانده‌ران ئاڵای مێكزیكیان به‌ده‌سته‌وه بووه و به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی “لۆپێز بڕۆ”، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه پۆلیسی مێكزیكۆسیتی بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان، گازی فرمێسك‌ڕێژ و ماشینی ئاوپاشی به‌كار هێناوه.