به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی بێلارووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته، بۆ جارێكی دیكه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری ئازادكرانی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ناڕازییان له حاڵێكدا كه ئاڵای سپییان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ره‌و ئه‌و زیندانانه‌ی كه به‌ندكراوانی سیاسی له‌وێ ڕاگیراون ڕێپیوانیان كردووه. شایانی باسه، پۆلیسی بێلارووس به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان له ماشینی ئاوپاش كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، به‌دوای هه‌ڵبژاردنی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، نه‌یارانی ناوبراو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یان به ته‌زویر ناوبردووه و له‌وكاته‌وه هه‌تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته هه‌روا به‌رده‌وامه.