ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دوای مانگرتنی كرێكارانی به‌شی گشتی شاری بێرلین، كرێكارانی مێترۆ، ئۆتۆبووسڕانی، ترامۆكان، په‌ره‌ستاران و كرێكارانی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مشاره، ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا، كرێكارانی به‌شی گشتی بێرلین ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه. شایانی باسه، چه‌ندین به‌شی دیكه له ناوه‌نده كرێكارییه‌كان به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، خواستی سه‌ره‌كی ناڕازییان، زیادكردنی حه‌قده‌سته‌كان و باشتربوونی بارودۆخی كاریانه كه له‌ژێر كاریگه‌ری كۆرۆنا له‌ئاستێكی ناله‌بار دایه.