کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تێپه‌ڕبوونی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ٣٥ ملیۆن كه‌س له‌ جیهان

تێپه‌ڕبوونی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ ٣٥ ملیۆن كه‌س له‌ جیهان1

بەپێى داتاکانی ماڵپه‌ڕی “وورڵد میتر” کە تایبەت کراوە بە بڵاوکردنەوەى داتاکانى ویرووسی کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان گەیشتووەتە ٣٥ ملیۆن و ١٣٥ هه‌زار و ٥٢٢ كه‌س.

هەر بەپێى داتاکانی ئه‌م ناوه‌نده‌، ژمارەى ئەو کەسانەى چاکبونەتەوە گەیشتووەتە ٢٦ ملیۆن و ١٢٦ هه‌زار و ٩٠٩ كه‌س. هاوکات یه‌ك ملیۆن و ٣٧ هه‌زار و ٩٧٧ کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەمریکا هه‌تا ئێستاش به‌ تۆمار كردنی ٧ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار و ٨٤٦ كه‌ لە پله‌ی یەکەمى زۆرترین تووشبوان بەم ویرووسه‌یه‌.