ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ئه‌فغانستان لانیكه‌م ٣٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه پاسێكیش ته‌قیوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كیش منداڵی تێدا بوو. شایانی باسه، ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ویلایه‌تی فه‌راه روویداوه و گرووپی ئیسلامیی تاڵبان به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. به پێی ئاماری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا، هه‌زار و ٤١٥ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و بۆمب له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ست داوه.