کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی تێكهه‌ڵچوون له‌ زیندانێكی بڕازیل

دهها کشته در جریان زد و خورد میان زندانیان در برزیل

دهها کشته در جریان زد و خورد میان زندانیان در برزیل

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، بەهۆی روودانی شەڕ و ئاڵۆزی لە زیندانێك له‌ وڵاتی برازیل، لانیکەم ٥٧ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست دا.

بەوته‌ی بەرپرسانی بڕازیل، شەڕەکە لە ناو به‌ندكراوانی زیندانی ناوچەی “ئاڵتامیرا” لە ویلایەتی “بارا” لە باکووری ئه‌م وڵاته‌ روویداوە. شایانی باسه‌، شەڕەکە لەنێوان چەند باند و گرووپێکی ناکۆک روویداوە و پێنج کاتژمێر بەردەوامبووە و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٥٧ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ئاگریش له‌ زیندانه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، مانگی مه‌ی ئەمساڵیش لە زیندانێكی شاری “ماناوس”ی بڕازیل به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌وه‌ لانیکەم ٥٥ به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست دابوو. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠١٧ش به‌هۆی تێكهه‌ڵچوون له‌ زیندانه‌كانی دوو ئه‌یاله‌تی باكووری ئه‌م وڵاته‌، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.