به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی وێنزۆئێلا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به كه‌مبوونی بێنزین هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌دژی ده‌وڵه‌ت درووشمیان وته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كه‌مبوونی بێنزین و كێشه‌وگرفتی ئابووری له وێنزۆئێلا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، زیاتر له ١٠٠ خۆپیشاندانی ئێعتڕازیی له شاره دووركه‌وتووه‌كانی ئه‌م وڵاته ڕوو بدات. ئه‌م بارودۆخه له حاڵێكدا خه‌ڵكی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام كه وێنزۆئێلا، گه‌وره‌ترین ئه‌نباری پاشه‌كه‌وتی نه‌وتی له جیهان هه‌یه. ناڕازییان ده‌ڵێن، له ئێستادا به‌هۆی سه‌رمایه‌گوزاری نه‌كردن و گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت له وڵاته‌كه‌یان، له سێ ملیۆن بۆشكه‌وه بۆ ٣٤٠ هه‌زار بۆشكه دابه‌زیوه.