ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی وتووێژی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه‌كانی تاڵبان له وڵاتی قه‌ته‌ر، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له ویلایه‌تی هێلمه‌ند، لانیكه‌م ١١ كه‌س له‌وانه چوار كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی هێلمه‌ند، ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكرا له خاڵێكی پشكنین ڕوویداوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود گرووپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانستان گرووپی ئیسلامیی تاڵبان به به‌رپرسی ئه‌م هێرشه ده‌زانن.