کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی زیاتر له‌ ١٦٠ ژینگه‌پارێز له‌ جیهان له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا

كوژرانی زیاتر له‌ ١٦٠ ژینگه‌پارێز له‌ جیهان له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا1

كوژرانی زیاتر له‌ ١٦٠ ژینگه‌پارێز له‌ جیهان له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا1

بەپێی راپۆرتی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی تەنیا لە ماوه‌ی یه‌كساڵدا، ١٦٤ ژینگەپارێز لە جیهاندا کوژراون.
رێکخراوی “گلوبال ویتنێس” تایبەت بە ژینگەپارێزان بڵاوی کردوەتەوە كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٨ ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی پارێزگارییان لە ژینگە کردوە کوژراون و زیاترین قوربانییش لە وڵاتی فیلیپین بووە. ئەو رێکخراوەیه‌ ئاماژەی بەوەش كردووه‌، كه‌ ١٦٤ کەس لە ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی پارێزگاریی لە ژینگە و ئاژەڵان کوژراون کە ویستویانە رێگریی لە لێدانی مه‌عده‌نی بەردی نایاسایی و کوشتنی ئاژەڵان و لەناوبردنی دارودرەخت بکەن، بەڵام بوونەتە قوربانیی ژینگەپارێزییان. بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە، تەنیا لە وڵاتی فیلیپین ٣٠ ژینگەپارێز کوژراون و ئەو وڵاتە لە پلەی یەکمدا دێت لە کوشتنی ژینگەپارێزاندا و دوای ئەو وڵاتەش هەر یەکە لە کۆلۆمبیا، هێند و گواتمالا زیاترین ژینگەپارێزیان تێدا کوژراوە.