به ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شاری مینسك پێته‌ختی بێلارووس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له‌دژی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و درووشمی ناڕه‌زایه‌تییان وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه پۆلیسی بێلارووس زیاتر له ٥٠ كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. هه‌روه‌ها وێستگه‌كانی مێترۆ له شاری مینسك به‌ستراوه و هێڵی ئینتێرێنت له‌مشاره پچڕاوه. شایانی باسه، له شاری “گۆمێل” پۆلیس بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان له‌گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای سه‌ركوتی توندی پۆلیس و ده‌ستبه‌سه‌ركرنی به هه‌زاران كه‌س له ناڕازییان، نه‌یارانی لۆكاشێنكۆ ناوبراو به ئه‌نجامی ته‌زویر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته تاوانبار ده‌كه‌ن.