ڕۆژی هەینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، لەئه‌نجامی هێرشێك بە چەقۆ بۆ سه‌ر هاووڵاتییان لە شاری پاریس پایتەختی فه‌ڕانسه لەنزیك باره‌گای پێشوی گۆڤاری “شارلی ئێبدۆ”، چوار كەس برینداربوون و ٢ كەسیش بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئه‌م هێرشه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
بەگوێرەی میدیاكانی فەڕانسه، چوار كەس لە هێرشەكەدا برینداربون كە دۆخی تەندروستی دوانیان مەترسیدارە. هاوكات سەرۆك وەزیرانی فه‌ڕانسه وێڕای ئاماژه به چۆنییه‌ی ڕووداوه‌كه رایگەیاندووه، هێزە ئەمنییەكان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و ٢ كەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەكە ده‌ستبه‌سه‌ركردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، گۆڤاری “شارلی ئێبدۆ” چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنەیەكی كاریكاتێر له “محه‌ممه‌د” پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان، له لایه‌ن چه‌ند تیرۆریستێكی توندڕۆی ئیسلامی روبەڕوی هێرش بوەوە و تێیدا چەند رۆژنامەنوس و كارمەندێكی ئه‌م گۆڤاره كوژران.