كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی هێند ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌زبه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به یاسای نوێی “چاكسازی له كه‌شاوه‌رزی”، به به‌ستنی هێڵه‌كانی ڕێگای ئاسن له‌ئاست ئه‌م یاسا نوێیه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
شایانی باسه، له‌م دواییانه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی هێند جه‌ختی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكراوه‌كانی په‌رله‌مان كردبووه‌وه و وتبووی، ئه‌م ڕێكارانه به‌شی كه‌شاوه‌رزی هێند ده‌باته قۆناغێكی تازه‌وه و ڕێگه به جووتیاران ده‌دات كه به‌رهه‌مه‌كانیان به كڕیارانی تایبه‌ت و شیركه‌ته گه‌وره‌كانی وه‌ك “واڵمارت” بفرۆشن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه جووتیارانی ناڕازیی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه به به‌شی خسووسی قهرزداربن.