میدیاكانی توركییه بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و یه‌ك ده‌هۆمی ریشتێر، شاری “بۆری” سەر بە پارێزگای نیغدەی له‌رزاندووه.
ئیدارەی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی توركییه له‌م پێوه‌نده‌دا رایگەیاندووه، کاتژمێر ١٠ و ٨ ده‌قیقه‌ی شه‌وی ڕابردوو، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ و یه‌ك ده‌هۆمی ریشتێر لە شاری بۆری سەر بە پارێزگای نیغدە روویداوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ٧ كیلومیتر روویداوە. بەپێی زانیارییەکان ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
