به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانان به‌دوای بانگه‌وازی “ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له مافی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی ئێران ــــ پاریس”، “جه‌معییه‌تی كورده‌كانی دانیشتووی فه‌ڕانسه” و “ڕێكخراوی هاوئاهه‌نگی ئێرانییهكانی پاریس له ناڕه‌زایه‌تیی به ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام”، كۆمه‌ڵێك له ئێرانییانی ئازادیخواز و پێشكه‌وتووی دانیشتووی شاری پاریس، به به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندانێكی ئێعتڕازیی، وێڕای پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران له‌ئاست ئێعدامی جهنایهتكارانهی “نه‌وید ئه‌فكاری” و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئه‌شكه‌نجه‌كان له زیندانه‌كانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، خۆپیشانده‌ران له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی “نه‌وید ئه‌فكاری” و ژماره‌یه‌ك له قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و به‌فرانباری ٩٦، خوازیاری ئازادكرانی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه كه سه‌ندیكای كرێكارانی فه‌ڕانسه “سۆلیدێر”یش به‌شداری كردبوو، له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌رینی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و درێژه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی نیزامی كۆماری ئیسلامیی، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم زیاتر له ڕابردوو په‌نایان بردووه بۆ ئه‌مرازی سه‌ركوت و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌تاوان. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ ناڕازییان، ئێعدامی به‌ندكراوان و گوشار خستنه‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی مه‌ده‌نی، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه. له كۆتایی ئه‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “هه‌موومان بێن ده‌ست بخه‌ینه ده‌ستی یه‌كه‌وه و تا ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی به‌رده‌وام بین”.
