کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌ناخوازان له‌ به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ئۆستڕالیا

تجمع اعتراضی پناهجویان در برابر پارلمان استرالیا

تجمع اعتراضی پناهجویان در برابر پارلمان استرالیا

 

به‌ سه‌دان په‌ناخوازی ناڕازیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای په‌رله‌مانی ئۆستڕالیا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازییان له‌ئاست نادیاربوونی داهاتوویان له‌ ئۆستڕالیا و پێنه‌دانی مافی هاووڵاتیی بوون و هه‌روه‌ها دانانی ویزای كاتی له‌جیاتی ئێقامه‌ی دائێم ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، ناڕازییان زۆربه‌یان دانیشتووی وڵاتانی ئێران، عێراق، سریلانكا، سوودان، سوومالی، ڕۆهێنگیا و میانمارن.  ئه‌مه له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ زۆربه‌یان ئێقامه‌ی سێ یان پێنج ساڵه‌یان هه‌یه‌ و ده‌بێ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان بژین. شایانی باسه‌، له‌ دوای هاتنه‌ سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی موحافزه‌كاری ئۆستڕالیا له‌ ساڵی ٢٠١٣، ویزای كاتی بۆ پێشگرتن به‌ چوونی په‌ناخوازان كه‌ له‌ڕێگه‌ی به‌له‌مه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌م وڵاته‌ خراوه‌ته‌ ده‌ستووری كاره‌وه‌. ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌ به‌ به‌له‌م ده‌چنه‌ ئۆستڕالیا مافی هه‌بوونی ویزای دائێمیان هه‌یه‌.