کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی سه‌رله‌نوێی داعش له‌ عێراق

حمله دوباره داعش به عراق

حمله دوباره داعش به عراق

 

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، گرووپی ئیسلامیی داعش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ سه‌رله‌نوێی هێرشی كرده‌ سه‌ر مه‌یدانی نه‌وتی له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سه‌عد محه‌ممه‌د” له‌ فه‌رمانده‌ باڵاكانی ئۆپڕاسیۆنی سه‌لاحه‌دین ڕایگه‌یاند كه‌ گرووپی ئیسلامی داعش به‌ چه‌كی سووك و نیوه‌قورس هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر مه‌یدانه‌ نه‌وتییه‌كانی “عه‌جیل و عه‌لاس” له‌ سه‌لاحه‌دین، به‌ڵام هێزه‌كانی به‌رگری له‌م مه‌یدانه‌ نه‌وتییانه‌ پێشیان پێ گرتوون و پاشكه‌كشه‌یان پێ كردوون. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هێرشی داعش له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠١٧ بۆ سه‌ر مه‌یدانه‌ نه‌وتییه‌كانه‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ چوار كه‌س له‌ هێزه‌كانی داعش له‌ پارێزگای ئه‌لئه‌نبار به‌هۆی هێرشی ئاسمانی ئه‌ڕته‌شی عێراق كوژراون و دوو باره‌گای ئه‌م گرووپه‌ش له‌ناو چوون.