كۆمه‌ڵێك له ژنانی یه‌مه‌ن ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌وڵی چه‌وسێنه‌رانه‌ی ئیماڕات له دوورگه‌ی “سه‌قته‌ری” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه كه له لایه‌ن چالاكانی بواری مافی ژنان له ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له شاری “زه‌نجبار” له ناوه‌ندی پارێزگای “ئه‌بیه‌ن” ڕێكخرابوو، له‌ئاست هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیماڕاتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له دوورگه‌ی “سه‌قته‌ری” و ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. له‌م خۆپیشاندانه‌دا كه ناڕازییان ئاڵای فهلهستنیان به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، به‌وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازیی، خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئیماڕات له دوورگه‌ی سه‌قته‌ری بوون.
