دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی شاری مینسك پێته‌ختی بێلارووس و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، له‌دژی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری مینسك جێگیركرابوون. شایانی باسه، پۆلیسی ئه‌م وڵاته ٤٠٠ كه‌س له خۆپیشانده‌رانی ناڕازیی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ناڕازییان ده‌ڵێن: هه‌ڵبژاردنی سه‌رله‌نوێی لوكاشێنكۆ له‌ڕێگه‌ی ته‌زویره‌وه بووه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون. هاوكات خۆپیشانده‌ران، هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و چاودێران، پۆلیسی دژه شۆرشیان به سه‌ركوتی توندی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تاوانبار كردووه.
