کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپیشاندانی سه‌رله‌نوێی جلیقه‌زه‌رده‌كان له‌ فه‌ڕانسه‌

خۆپیشاندانی سه‌رله‌نوێی جلیقه‌زه‌رده‌كان له‌ فه‌ڕانسه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دوای ئەوەیكه‌ بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری فه‌ڕانسه‌دا جێبەجێ کرا، بەو هۆیەشەوە خۆپیشاندانەکانی فه‌ڕانسه‌ کە بە “خۆپیشاندانی جلیقه‌ زەردەکان” ناسراوە، وەستێنرا، ڕۆژی شه‌ممه‌ جلیقه‌ زەردەکان سه‌رله‌نوێی دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و هاتنەوە سەر شەقامەکان.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خه‌رمانان، پاش چەندین مانگ لە راگرتنی خۆپیشاندانەکانی جلیقه‌ زەردەکانی فه‌ڕانسه‌، بۆ جارێکی دیکە هاتنەوە سەر شەقام و لە بەشێکی خۆپیشاندانەکانیشدا گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا هاته‌ ئاراوه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی جلیقه‌ زەردەکان لە شاری “پاریس” پایتەختی فه‌ڕانسه‌ و شارەکانی دیكه‌ی وەک “مارسه‌ی، تۆلووز، لیۆن، لیل، نانتس، نایس، بۆردیۆخو و ستاربۆرگ” به‌ڕێوه‌چووه‌. ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٧ى نۆوامبری ساڵى ٢٠١٨ خۆپیشاندانی جلیقه‌ زەردەکان بەهۆی گرانی گوزەران و بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی دەستیپێکرد و پاشان ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ گۆڕا بۆ دژایەتیکردنی حکومەتی “ئێمانوئێل ماکرۆن” سەرۆکی فه‌ڕانسه‌.