ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ڕووسییه له شاری مسكۆ هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره و خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر ڕیز ناڕازییان و زیاتر له ١٤٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه، ڕۆژی شه‌ممه‌ش زیاتر له هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون. ناڕازییان كه له‌سه‌ر بانگهێشتی ئۆپۆزسیۆن و له ناڕه‌زایه‌تیی به متمانه پێنه‌دان به ژماره‌یه‌ك له به‌ربژێره‌كانی نه‌یارانی ده‌وڵه‌ت هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام، خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌م وڵاته بوون. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی ڕووسییه، پێشتریش متمانه‌ی به ژماره‌یه‌ك له به‌ربژێره‌كانی نه‌یاران بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی مه‌حه‌للی له مانگی سێپتا‌مبر نه‌دابوو.