کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شۆفیر پاسه‌كان له‌ سكاتله‌ند

سكاتله‌ند

سكاتله‌ند

 

كۆمه‌ڵێك له‌ شۆفیر پاسه‌كانی شاری “ئێدێنبۆرگ” پێته‌ختی سكاتله‌ند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌وره‌ترین فێستیواڵی هونه‌ری ئه‌م وڵاته‌، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شۆفیر پاسه‌كانی ئێدێنبۆرگ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حقووق و مه‌زایاكانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا پێشنیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ شۆفیر پاسه‌كان به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه‌. ئه‌م شۆفیرانه‌ له‌ حاڵێكدا ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتنێكی بێسنوور كه‌ وڵاتی سكاتله‌ند یه‌كێك له‌ قه‌ره‌باڵغترین ڕۆژه‌كانی خۆی به‌هۆی سه‌ردانی گه‌شتیاران بۆ ئه‌م وڵاته‌ تێبه‌ڕ ده‌كات.