ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شاری “بووگۆتا” پێته‌ختی كۆلۆمبیا و چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، له شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا شایه‌تی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌دژی توندووتیژی پۆلیسی ئه‌م وڵاته له‌دژی هاووڵاتییه‌كی كۆلۆمبیاییه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بڵاوبوونه‌وه‌ی چركه‌ساتی ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییه‌كی ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن له لایه‌ن پۆلیسی كۆلۆمبیا كه ده‌وترێ به‌هۆی لێدانی شۆكێرهوه گیانی له‌ده‌ستداوه، بووه‌ته هۆی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له شاره‌كانی كۆلۆمبیا و به هه‌زاران كه‌س له‌دژی ئه‌م كرده‌وه‌یه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان. شایانی باسه، له ئه‌نجامی خۆپیشاندانانه له‌نێوان پۆلیس و ناڕازییان تێكهه‌ڵچوونی خوێناوی هاتووه‌ته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه هه‌تا ئێستا ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، به ده‌یان پازگا و بنكه‌ی پۆلیس له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه ئاگرتێبهردراوه و له‌ناو چوون.
