به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، به‌دوای په‌ره‌سه‌ندنی ئاگركه‌وتنه‌وه له سێ ئه‌یاله‌تی كالیفۆرنیا، ئۆرێگان و واشینگتۆن له ڕۆژئاوای ئه‌مریكا، ژماره‌ی قوربانییان بۆ ٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا گه‌وره‌ترین ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له مێژووی خۆیدا ئه‌زموون ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ته‌نیا ٢٤ له‌سه‌دی كۆنتڕۆڵ كراوه. له ئه‌یاله‌تی ئۆرێگانیش زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و به‌رده‌وام به‌م ژماره‌یه زیاد ده‌بێت. شایانی باسه، زۆربه‌ی به‌شه‌كانی شاری ماڵدێن له ئه‌یاله‌تی ئۆرێگان خاپوور بووه. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی نیشتمانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌مریكا، ته‌نیا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ١٠٠ حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له ١٢ ئه‌یاله‌تی ڕۆژئاوای ئه‌مریكا، به پانتایی زیاتر له ١٨ هه‌زار میتری چوارگۆشه به‌رابه‌ر به پانتایی ئه‌یاله‌تی نیۆجێرسی، له‌ئاگردا سووتاوه.
