له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له فێستیواڵی “سیر” له شاری “گیل ڕۆی” له باكووری ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیا، لانیكه‌م ٣ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كه ژماره‌ی قوربانییان بچێتهسهرێ. شایانی باسه، هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له دهستووپێوهندهكانی ئه‌م هێرشه یاخود هۆكاری ئه‌م ته‌قه‌كردنی هیچ زانیارییه‌ك له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌یاله‌تی كالیفۆڕنیاوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.