به سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌یاله‌تی “چی واوا” له باكووری مێكزیك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێزرانی ئاوی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م خۆپیشاندانه له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه به‌ره‌و توندووتیژی براوه. شایانی باسه، پۆلیسی مێكزیك بۆ بڵاوه پێكردن به ناڕازییان، له گازی فرمێسك‌ڕێژ و گولله‌ی په‌لاستكیكی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. ئه‌م خۆپیشاندانه به‌دوای ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی گوازتنه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی “بۆكیلا” بۆ ئه‌مریكا هاتووه‌ته ئاراوه.