وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ سه‌ر نووسینگه‌ی “ڕه‌وتی سه‌وز” له كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان ، لانیكه‌م ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕاشیگه‌یاندووه كه ئه‌م هێرشه سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی توند له كاتژمێر ٤ و ٤٠ ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له نزیك نووسینگه‌ی “ڕه‌وتی سه‌وز” ڕوویداوه و دواتر هێرشبه‌ره‌كان چوونه‌ته ناو بیناكه‌وه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.