وه‌زیری ناخۆی بێلارووس له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه پۆلیسی ئه‌م وڵاته ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، ٦٣٣ كه‌سیان له ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
میدیاكانی بێلارووس هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری شایه‌ت حاڵان ڕایانگه‌یاندووه كه یه‌كێك له ڕێبه‌رانی خۆپیشانده‌ران، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له ناوه‌ندی شاری مینسك ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازتراوه‌ته‌وه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كاربه‌ده‌ستانی وڵاتی بێلارووس ڕه‌وتی سه‌ركوتیان له‌دژی نه‌یارانی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، گرتووه‌ته به‌ر. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له بێلارووس له ڕێكه‌وتی ٩ی ئاگۆست و به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌م وڵاته ده‌ستی پێكردووه و نه‌یارانی لۆكاشێنكۆ ده‌ڵێن: له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌زویر كراوه.