ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شه‌قامه‌كانی شاری “مینسك” پایته‌ختی بێلارووس، له‌دژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رله‌نوێ ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، پۆلیسی بێلارووس نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س له خۆپیشانده‌رانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به پێی گرته ویدیویه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای سوور و سپی به نیشانه‌ی ئێعتراز، له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه. شایانی باسه، له‌م خۆپیشاندانه‌دا خوێندكارانیش به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له چه‌ندنی شوێنی شاری مینسك له‌وانه، له به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌ی زمان ناسی ئه‌م وڵاته، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و له ئه‌نجامیدا پێنج كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.