کاربەدەستانی بەنگلادێش ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له مزگه‌وتێكی ده‌ره‌ه‌وی شاری “داكا”ی پایته‌خت، لانیكه‌م ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژنامەی دا‌کا تربیون ڕایگەیاندووه: ٢٣ کەس لە نه‌خۆشخانه‌ی میللی “شێخ حەسینە” به‌سته‌ری كراون كه به ڕێژه‌ی ٦٠ تا ٧٠ له‌سه‌د جه‌سته‌یان سووتاوه. هاوكات جێگری بەرپرسی خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەرەوەی بنکەی نارایانگانج ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شەش فێنککەرەوەکەی نهۆمی یەکەمی مزگەوتەکە ڕوویداوه. وتیشی: کاربەدەستانی ئاگرکوژێنەرەوە لەوبڕوایەدان ڕووداوەکە بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گازەوە ڕوویدابێت.