میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاندووه: به هەزاران هاووڵاتی ئیسرائیلی بە ئاڕاستەی شوێنی نیشته‌جێ بوونی “بێنیامین نێتانیاهوو” سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە شەقامی “بلفۆر” لە شاری قودس، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و داوا دەکەن بەهۆی ئەوەیكه نێتانیاهوو لە سێ په‌روه‌نده‌ی گەندەڵیدا تێوەگلاوە، حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشاندەران سەرپێچی فەرمانی پۆلیسیان كردووە لەوەی مۆڵەتی خۆپیشاندانیان پێنەدراوە و خۆپیشاندەرانیش له‌كاردانه‌وه‌ی به‌م هه‌وڵه، رێگەی هاتووچۆی قه‌تاره‌كانیان لە شارەكەدا به‌ستووه. شایانی باسه، ماوەی زیاتر لە سێ حه‌فته‌یه لە ئیسرائیل دژبە نێتانیاهوو كە لە سێ په‌روه‌نده‌ی گەندەڵی به “پێدانی بەرتیل، ناپاكی و فێڵكردن” تاوانبار كراوه، خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێ و ناڕازییان خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی ده‌وڵه‌تن.
