ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان، به هه‌زاران كه‌س له نه‌یارانی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” سه‌رۆك كۆماری بێلارووس، بۆ سێهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام له شاری مینسك پێته‌ختی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له ده‌سه‌ڵات بوون. شایانی باسه، پۆلیسی بێلارووس به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌كان و ڕێپێوانی ناڕازییان به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێ بوونی سه‌رۆك كۆماریی، به جێگیر بوون له هه‌ندێ له شه‌قامه‌كان، شه‌قامه‌كانی سه‌ر به كۆشكی سه‌رۆك كۆمارییان به‌ستووه. هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی بێلارووس ڕایگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، ١٤٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ندین خۆپیشاندانی هاوشێوه له شاره‌كانی دیكه‌ی بێلارووس له‌وانه “برێست و گرۆدنۆ” به‌ڕێوه‌چووه.