هاوكات له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له ٥٩مین ده‌وره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوونێك له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ناڕازییانی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له شاری پۆرتله‌ند، خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كۆمه‌ڵێك له ناڕازییانی دژبه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی ڕۆژی ٢٩ی ئاگۆست بۆ جارێكی دیكه له شاری پۆرتله‌ند هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و لایه‌نگرانی “دۆناڵد ترامپ” سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا تێكهه‌ڵچوون. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه كه به‌دوای كوژرانی “جۆرج فلۆید” به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌یاله‌تی مینیاپۆلیس هاتووه‌ته ئاراوه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌دوای برینداربوونی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ڕه‌ش پێست به‌ناوی “جهیكووب بلهیك” به‌ده‌ستی پۆلیس، به‌رفراوانتر بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “جهیكووب بلهیك” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی ئاگۆست له شاری كێنۆشا، له‌كاتێكدا كه به‌نیاز بوو سواری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بێ، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و به سه‌ختی برینداربووه.