ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له وڵاتی نیجێرییه، هه‌تا ئێستا به ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
میدیاکانی ئەفریقا بڵاویانکردووه‌ته‌وه، بەهۆی بارانی بەخوڕی باران لەم وڵاته، لافاوێکی بەهێز دروستبووە و تاوەکو ئێستا ٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و هاوکات، زیاتر لە ٢٢٦ هەزار کەسیش ئاواره بوون. شایانی باسه، لە ماوه‌ی چەند رۆژی رابردوودا، لە وڵاتانی چین، ئەفغانستان و سودانیش به‌هۆی هه‌ستانی لافاو سەدان کەس بوونه‌ته قوربانی و گیانیان لەدەستداوه.
