کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانی ئه‌مریكه‌ن ئه‌یرلاین بڕیاریداوە لە دو مانگى داهاتودا ١٩ هەزار كه‌س له كارمه‌نده‌كانی لە سه‌ر كار ده‌ر بكات.
کۆمپانیاکە ڕایگه‌یاندووه: بەهۆى ئەو کاریگەرییانەى بڵاوبونەوەى ویرووسی کۆرۆنا لەسەر کەرتى فڕۆکەوانى دروستی کردووە و هه‌روه‌ها به هۆی وەستاندنى هاوکارى مادى کەرتى فڕکەوانى کە بڕى ٢٥ میلیارد دۆلار بو لە ئه‌مریكا، کۆمپانیاکەیان دەبێت ١٩ هەزار کارمەند لەسەر کارەکانیان لابدەن و دەریان بکەن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هێڵى ئاسمانیی “ئه‌مریكا ئه‌یرلاین” کۆمپانیایەکى نیشتیمانیی ئەمریكایه و لقى سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە شارى فۆرت وۆرسى ئه‌مریكایە کە به گەورەترین شارى ویلایەتى تێگزاس دێته ئه‌ژمار.
