كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له ویلایه‌تی “په‌روان” له باكووری ئه‌م وڵاته ڕایانگه‌یاندووه: له ئاكامی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له “چاریكار” ناوه‌ندی ئه‌م ویلایه‌ته، لانیكه‌م ٣٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وته‌بێژی والی په‌روان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌م لافاوه‌وه به ده‌یان خانووبه‌ره‌ش له‌ناوچوون. ناوبراو هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێستای ئه‌م ویلایه‌ته‌ی قه‌یراناوی ڕاگه‌یاندووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاییان به‌هۆی ئه‌م لافاوه له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه. هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان باسی له هه‌ستانی لافاو له ویلایه‌ته‌كانی، “كاپیسا، په‌نجشیر، مه‌یدان وه‌رده‌ك، لۆگێر، پێكتیا، پێكتیكا، نورستان و نه‌نگه‌رهار” كردووه.