بەپێى داتاکانی ماڵپه‌ڕی “وورڵد میتر” کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەى نوێترین داتاکانى ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا، ژماره‌ی تووشبوان به‌م ویرووسه گەیشتووه‌ته ٢٤ ملیۆن و ٦٢ هه‌زار و ٦٣٦ كه‌س و لەو ژمارەیەش ٨٢٣ هه‌زار و ٥٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦ ملیۆن و ٦١١ هه‌زار و ٦١١ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئەمەریکا یەکێکە لەو وڵاتانەى كه زۆرترین ژمارەى توشبوان و گیان لەدەستدان و چاکبونەوەى تۆمارکردوە و ماوەیەکى زۆرە لە ریزبەندى یەکەمى خراپترین وڵاتاندایە و دواى ئەمریکاش هەریەکە لە وڵاتانی به‌ڕازیل، هێندوستان، ڕووسییه و ئه‌فریقای باشوور دێن.