له كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك دژبه به‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ئاشكرا بوونی ساخته‌كاری له جه‌ره‌یانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌لێكساندێر لۆكاشنكۆ، كرێكارانی ئه‌م وڵاته شان به شانی خه‌ڵك له ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكاری ناوه‌نده‌كانی ئه‌م وڵاته به ناڕه‌زایه‌تیی گشتی په‌یوه‌ست بوون و ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه. له شاری مینێسك، پێته‌ختی بێلاڕووس، كرێكارانی سه‌نعه‌تی ئێلێكتریكیی كوزلۆف، كرێكارانی ئۆتۆمبێلسازی، كرێكارانی كارخانه‌ی تراكتۆرسازی، كه زۆرترین به‌شی كرێكارانی ئه‌م وڵاته پێكدێنن، هاوپشتیی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها كرێكارانی باقی به‌شه‌كانی دیكه و كارمه‌ندانی میدیا و ڕادیۆ و تێلێویزیۆنی بێلاڕووسیش له ناڕه‌زایه‌تی به دیكتاتۆریی ڕژیمی ده‌سه‌ڵاتدار، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.