ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاو مه‌عده‌نی داماش له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به فرۆشتنی ٢٠ ئۆتۆمبیلی “كامیۆنێت” به مه‌به‌ستی پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكاران، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئاو مه‌عده‌نیی داماش ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه چه‌ندین مانگه حه‌قده‌ستییان پێنه‌دراوه، هه‌تا ئێستا هه‌وڵییان داوه كه ئه‌م كارخانه‌یه درێژه به چالاكییه‌یانی بدات، به‌ڵام خاوه‌نكار به نیازه به فرۆشتنی كه‌ره‌سته و پێداویستیه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه حه‌قده‌ستی كرێكارانی پێ په‌رداخت بكات و قه‌رزه‌كانی پێبداته‌وه. هه‌روه‌ها كرێكاران ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه كه هاوكات له‌گه‌ڵ بریاری خاوه‌نكار بۆ فرۆشتنی ئه‌م ٢٠ كامیۆنێته، كارخانه پێویستی به‌م ئۆتۆمبیلانه‌یه و به بێ نه‌بوونیان، چالاكییه‌كانی كارخانه و گواستنه‌وه‌ی ئاو مه‌عده‌نی به‌ڕه‌وڕووی كێشه ده‌بێته‌وه.