کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ كه‌س له‌ نیجێرییه‌

درگیریهای قومی در نیجریه

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان دوو گرووپ له‌ شاری “ئاسابا” پێته‌ختی ئه‌یاله‌تی دێلتا له‌ نیجێرییه‌، ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای كوژرانی ١٢ كه‌س، ژماره‌یه‌كی زۆریش له‌وانه‌ چه‌ندین منداڵ بریندرابوون. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌، دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له‌ برینداره‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ماڵه‌كانیش ئاگریان تێبه‌ردراوه‌ و دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ ترسی گیانیان، ماڵه‌كانی جێ هێشتووه‌.