به پێی ڕاپۆرته‌كان،له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، له كابۆل و چه‌ند ویلایه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌فغانستان چه‌ندین ته‌قینه‌وه ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پاش په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژی له ناوچه‌ی “گۆل ده‌ره و شێكه‌ر ده‌ره”ی كابۆل، ده‌یان بنه‌ماڵه ماڵه‌كانیان جێ هێشتووه و ڕه‌وانه شاری كابۆل بوون. ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له كاردانه‌وه به‌و ڕووداوانه ڕایگه‌یاندووه كه تاڵه‌بان به درێژه‌دانی توندوتیژی، خه‌ڵك نیسبه‌ت به سه‌قامگیر بوونی ئاشتی ناهۆمێد ده‌كات. شایانی باسه، ئه‌و ڕووداوانه له حاڵێكدا ڕوویانداوه كه قه‌راره له ڕۆژانی داهاتوودا وتووێژی “ئاشتی” له نێوان گرووپی تاڵه‌بان و ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ستپێبكات.
