سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌سره ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند كه خۆپیشانده‌ران له‌مشاره، نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته‌یان ئاگر تێبه‌رداوه.
ئه‌م ڕووداوه به دوای تێكهه‌ڵچوونی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ ناڕازییان هاته ئاراوه كه به‌نیاز بوون بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن. شایانی باسه، ناڕازییان به‌م مه‌به‌سته له به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان كۆببوونه‌وه كه ڕایبگه‌یه‌نن به‌دوای كوژرانی دوو هه‌ڵسووڕاوی سیاسی و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه، ئۆستانداری به‌سره ده‌بێ له‌سه‌ر كار لابچێت. یه‌كه‌م قوربانی ئه‌م خۆپیشاندانانه “ته‌حسین ئۆسامه” چالاكی مه‌ده‌نی له به‌سه‌ر بوو كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وری نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌مشاره و تێكهه‌ڵچوونی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران. دواتر “ڕه‌ها یه‌عقووب” پزیشك و چالاكی مه‌ده‌نی كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار ڕێپێوانی ژنانی له‌م وڵاته ڕێبه‌ری كردبوو، كرایه ئامانج.