کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ فیلیپین

110h

110h

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو بوومەلەرزەی بەهێز دوورگەکانی باشووری فیلیپینیان هەژاند و بە هۆیه‌وە لانیکەم ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٦٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی ئاژانسی بوومەلەرزه‌ی “فیلیپین”، گوڕی بوومەلەرزەکان ٥ و ٤ ده‌هۆم و ٥ و ٩ ده‌هۆم به‌ پێوه‌ری ریشتێر بوون و حکومەتی فیلیپینیش تیمەکانی فریاگوزاریی رەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکی نووسینگەی کارەساتە سرووشتییەکان، ٨ كه‌س له‌ قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه‌ به‌هۆی ڕووخانی خانووه‌كان گیانییان له‌ده‌ست داوه‌ و نزیکەی ٦٠ که‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه‌ گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه‌،‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.