ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، به هه‌زاران كه‌س له شاری مینێسك پێته‌ختی بێلاڕووس ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێد پرێس، نزیك به ٥ هه‌زار كرێكاری كارخانه‌ی “مینێسك تراكتۆر” له به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و شه‌قامه‌كانی پێته‌ختی بڵاڕووسیان گرتووه‌ته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆپیشاندانه به‌رینه، كارمه‌ندانی تێلویزیۆنی بێلاڕووسیش به ڕیزی ناڕازیان په‌یوه‌ست بوون و خوازیاری له‌سه‌ر كار لاچوونی “ئه‌لێكساندێر لۆكاشێنكۆ” له پۆستی سه‌رۆك كۆماری بوون. شایانی باسه، ئه‌وه ٩مین ڕۆژی به‌رده‌وامی ڕێپێوانی نه‌یاران له ناڕه‌زایه‌تی به به‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دوایانه‌ی سه‌رۆك كۆماری، له‌م وڵاته بووه.
